هه‌واڵ

هەزار دۆنم پاوان و لەوەڕگا و درەختی سروشتی قەرەداغ سووتا

زێدپرێس

 

ئەمڕۆ شەمە، ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک لە قەرەداغ نزیکەی هەزار دۆنم لە پووش و پاوان، درەختی سروشتی و لەوەڕگا سووتاون.

 

بەپێی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕۆژی ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣، دوو ئاگر لە دوو کات و شوێنی جیاواز، لە سنووری شارۆچکەی قەرەداغ کەوتوونەتەوە.

سەرەتا، ئاگرێک لە سنوری گوندی تیمار کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی شەش دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و بەزوویی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە بە مادەیەکی کەم تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

پاشان لە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەودا، ئاگرێکی بەرفرەوان لەسنوری گڵەزەردە دەکەوێتەوە و دواتر بەدرێژایی هەشت کیلۆمەتر بە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی شاخی گڵەزەردە و هاوسنور لەگەڵ گوندی سوێراوای سەر بەقەزای قەرەداغ تەشەنە دەکات.

وەک پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕوونی دەکاتەوە، لەسەرەتای ئاگرەکەوە، تیمێک لەبەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە ئامێری بلاوەر و کەرەستەی پێویست هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا و ڕێگریان لەتەشەنەکردنی ئاگرەکە، لە سنوری قەزای قەرەداغ دا. بەڵام ڕووکاری باکوری شاخەکە بەڕووی سلێمانی و بەدرێژایی سەرشاخ تا باشوری شاخی گڵەزەردە، سووتاوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی دارستان، ڕووبەری سووتاو لە پووش و پاوان، درەختی سروشتی و لەوەڕگا، نزیکەی هەزار دۆنم دەبێت.

پۆلیسی دارستان و ژینگە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و دۆزینەوەی بکەری ڕووداوەکە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...