هه‌واڵ

مەسرور بارزانی بانگهێشتی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا دەکرێت

زێدپرێس

 

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م ٨ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسولى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێم، له‌ ديدارەکەدا کونسلی گشتیی ئیمارات، بانگهێشتنامەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28 کە ڕۆژانى یەک و دووی دیسەمبەری ئەمساڵ له‌ شارى دوبه‌ى ئه‌نجام دەدرێت و هاوکاتە له‌گه‌ڵ ڕۆژى نيشتمانيى دەوڵەتی ئيمارات.

لەو لوتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...