هه‌واڵ

تۆمەتبارێک بە ٦٢ کارتی بانکییەوە دەستگیر کرا

زێدپرێس

 

فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان بە ٦٢ کارتی بانکییەوە ڕاگەیاند، کە دەیویست لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕەوە بچێتە دەرەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە ٦٢ کارتی بانکی پێ بووە و “هەر کارتێکیش بڕە پارەیەکی لەسەر بووە”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بڕی پارەکە بکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گومرگی فڕۆکەخانەی بەسڕە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی کەرتی چوار دەستگیر کراوە، کە ٦٢ کارتی بانکی پێ بووە، بەمەبەستی بە قاچاغبردنی پارەکە بۆ دەرەوەی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی لەبەرگیراوە.

هەرچەند، لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاشکرا نەکراوە، کە تۆمەتبارەکە ویستوویەتی پارەکە بۆ کوێ ببات، بەڵام بە قاچاغبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران یەکێک لە ئەگەرە نزیکەکانە، کە بەهۆیەوە عێراق ڕووبەڕووی گوشارێکی گەورە کراوەتەوە لەلایەن ئەمریکاوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...