نێچيرڤان بارزانى: بۆ سه‌قامگيرى له عێراق ده‌بێ سيستەمى فيدڕاڵى به دروستى جێبه‌جێ بكرێت
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/10/zed-nEchervan-barzani-baLuozi-almania-780x470.jpg)
زێدپرێس
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيانه هۆمان باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد، كه له ژماره‌يه‌ك لە ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، هه‌ردوولا خۆشحاڵييان به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسيان له “فرەوانكردنى زياترى بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش” كرد.
ڕاگەیەنراوەکە دەڵێ “هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منيى عێراقييان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دووپاتيان كرده‌وه، كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆيه ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن”.
“نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان”، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سياسيى عێراقيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌جێكردنى سيستەمى فيدڕاڵى له عێراق هاوڕا بوون. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هەرێم دووپاتى كرده‌وه كه “بۆ سه‌قامگيرى له عێراق ده‌بێ سيستەمى فيدڕاڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێ‌گير بكرێت.”
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە فرەوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فره‌چه‌شنكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.