هه‌واڵ

ساڵی ڕابردوو ٢٣ بەرکەوتوو بە ڕووداوەکانی مین تۆمارکراوە

زێدپرێس

 

بەگوێرەی دەزگای گشتی کاروباری مین لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٢٣ کەس بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەماوەی ساڵی ڕابردوو، بەهەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی مینلابه‌ری  دەزگای مین و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توانراوە دوو ملیۆن و ٨٠٣ هەزار و ٣٢٦ مەتر دووجا، لە مین و تەقەمەنی پاکبکرێتەوە، کە لە چاو ساڵی پێش خۆی  ڕووبه‌ری پاككراو زیاد كراوه‌، کە خۆی لە (٣٣) کێڵگە مین و (١١) شەڕگە دەبینێتەوە، دوای پاککردنەوەشیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و ئێستا دەتواندرێت بۆ کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پڕۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان به‌کاربهێندرێـت و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە.

ناوبراو باسی لە ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنییانە کرد، کە لەڕێگەی تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین و ڕێکخراوەکانەوە هەڵگیراونەتەوە و لە ناوبردراون، کە ژمارەیان بریتی بووە لە سێ هەزار و ٨٤٩ مینی دژەکەسی و  مینی دژە تانک، هەروەها زیاتر لە شەش هەزار و ٢٨٤ پارچە تەقەمەنی سەرپێی (IED) و پاشماوەی جەنگی نەتەقیوو لە خۆگرتووە، کە هەر مین و تەقەمەنییەک مەترسی بووە بۆ سەر گیانی  هه‌زاران هاووڵاتی و گیانلەبەران و ژینگەی کوردستان.

سەرۆکی دەزگای گشتی كاروباری مین دڵگرانی خۆی بە ژمارەی شەهید و برینداران دەربڕی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە بوونەتە قوربانی و ڕایگەیاند: “لەو ساڵەدا (٢٣) بەرکەوتوو بە ڕو٢داوەکانی مین و تەقەمەنی تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش بەداخەوە (١٠) کەس گیانیان لەدەستداوە و (١٣)ی تریش بریندار و کەمئەندام بوون، کە بەشێکی قوربانییان بۆ پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی دەزگای مین دەگەڕێتەوە، کە سەرجەم کێڵگە مینەکان هێما و نیشانەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ کراوە”.

لەكۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین ژمارەی سوودمەندبووانی لە بەرنامەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی ڕاگەیاند کە خۆی لە ٨٥ هەزار کەس لە پیاو ئافرەت و منداڵ دەبینێتەوە بەتایبەت بۆ ئەو ناوچانەی نزیکن لە کێڵگە مینەکان و ناوچە مەترسیدارەکان بە مین و تەقەمەنی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...