هه‌واڵ

سێ هەزار و ٥٠٠ کەس لە کەرتی گەشتیاری دادەمەزرێن

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، سێ هەزار و ٥٠٠ کەس فۆڕمی دامەزراندنیان وەک ڕێبەری گەشتیاری پڕکردووەتەوە و لەو نزیکانە دەست بە دامەزراندنیان لە کەرتی تایبەت دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، پێشتر زیاتر لە سێ ھەزار و ٥٠٠ کەس ناویان بۆ ڕێبەری گەشتیاری تۆمارکردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆسەی ڕاگەیاندنی ناوی ڕێبەرانی گەشتیاری ئاشکرا دەکرێت، ئەو دەرچووانەی فۆڕمیان پڕکردووتەوە، وەک ڕێبەری گەشتیاری لە کەرتی تایبەت دادەمەزرێن.

“پێشبینی دەکەین ھەموو ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە دابمەزرێن و بێکار نەمێنن”، بەرپرسەکەی دەستەی گەشتوگوزار وا دەڵێت.

بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن گوتیشی: سەرەتا دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار دادەمەزرێن، دواتر دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئارەزوومەندانی گەشتوگوزار.

بەپێی بڕیاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار پێویستە ھەموو کۆمپانیایەکی کەرتی گەشتوگوزار ڕێبەرێکی گەشتیاری دابمەزرێنێت.

سیروان تۆفیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ھەندێک مەرج دیاریکراون بۆ دامەزراندنی ڕێبەری گەشتیاری، لەوانەش جگە لە زمانی کوردی پێویستە پێشکەشکار زمانێکی دیکەش بزانێت، “سیاسەتی دەستەی گەشتوگوزار ئەوەیە زۆرترین ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت و لەو چوارچێوەیەدا کار بۆ دامەزراندنی ڕێبەری گەشتیاری دەکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...