ههواڵ
ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەززە بەرزتر دەبێتەوە
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/10/ZED-PRESS-GAZZA-2023-780x470.jpg)
زێدپرێس
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بۆ ١٤١٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش بۆ ٦٢٦٨ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، تا کاتژمێر ٤:١٠ خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەزە بۆ ١٤١٧ کوژراو و ٦٢٦٨ بریندار بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، نزیکەی نیوەی قوربانییەکان ژنان و منداڵانن، لەو چوارچێوەیەشدا: ٤٤٧ منداڵ و ٢٤٨ ئافرەت گیانیان لەدەستداوە.