هه‌واڵ

میدیای سوریا: ئیسرائیل فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی بۆردمان کرد

زێدپرێس

 

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی دیمەشقی پایتەختی سوریا و شاری حەلەبی باکووری سوریا لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بە ئامانج گیراون و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاوەستاون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

میدیای فەرمی دەوڵەتی سوریا لە زاری بەرپرسێکی سەربازی وڵاتەکە، بەبی ئاماژەدان بە ناوەکەی، ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە هیچ کەسێک نەگەیشتووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەر پاڵپشت بە میدیاکانی سوریا ڕایگەیاند، گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەکە پەکخراون.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی سوریا، بۆردمانکردنی فڕۆکەخانەکانی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی سەرنجی جیهان لە شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززەدا.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە نادات.

پێشتر ئیسرائیل چەند جارێکی دی هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکان و “ئامانجەکانی پێوەست بە ئێران” لە سوریا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...