هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا ٧٠ کورسی خوێندنی باڵا لە ڕووسیا ڕادەگەیەنێت

زێدپرێس

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٧٠ کورسى وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی ڕووسیای فیدڕاڵ ڕادەگەێنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی ڕووسیای فیدڕاڵ ٧٠ کورسی خوێندن وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەکات؛ دەتوانێت لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

پێشکەشکردنی داواکاری

 

. مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
  • بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە ٨٥٪ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆڕی ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستییان لە ٨٠٪ کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆڕی ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستییان لە ٧٥٪ کەمتر نەبێت.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە بکەن.
ماڵپەڕی فەرمی سکۆلەرشیپەکە

 

بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥٪ کەمتر نەبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی سکۆلەرشیپەکە بکەن.
ماڵپەڕی فەرمی سکۆلەرشیپەکە

 

بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا:

  • پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی سکۆلەرشیپەکە بکەن.
ماڵپەڕی فەرمی سکۆلەرشیپەکە

 

– تێبینییە گشتییەکان:

  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە، کە لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ فایلێکى لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، لەبەرئەوە داوا لە پێشکەشکاران دەکات “تا دەرچوونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت نەکەن”.
  • کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە
پڕکردنەوەی دۆسیەی ئەلیکترۆنی

 

  • هەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...