هه‌واڵ

ئاگرێک لە قەرەداغ کەوتەوە

زێدپرێس

ئاگرێک لە سنوری  گوندەکانی (زەید عومەر و داری زاین) سەر بە شارۆچکەی قەرەداغ کەوتەوە و بووە هۆی سوتاندنی نزیکەی ٣٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.

ئەمڕۆ یەکشەم ٦ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، وردەکارییەکانی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی لە سنووری گوندەکانی زەید عومەر و داری زین سەر بە شارۆچکەی قەرەداغ خستەڕوو.

ئاگرەکە شەوی ٥/٦ی ئابی ٢٠٢٣، کەوتووتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە هاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە و بە ماوەی سێ کاتژمێر، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگە، ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە، بەمەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی .

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ڕووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری بازیان ڕوویدا و بەپێی پۆلیسی ژینگە و دارستان بووەتە هۆی سووتانی نزیکەی ٣٠ دۆنم لە پوش و پاوان و پەرێزی جووتیاران و لە ئەنجامی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەشدا، کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە بریندار بووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...