هه‌واڵ

حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ڕێک نەکەوتن

زێدپرێس

 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا لەگەڵ لێژنەکەی حکوومەتی هەرێم نەگەشتون بە تەوافوقی یاسایی، بۆیە حکوومەتی فیدڕاڵی عێرق دەستی بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە نەکردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوەڕۆکی وەڵامێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد، کە لە بەرانبەر پرسیارێکی خۆی، بۆ خودی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران ناردراوە.

ئاماژەی بەوە کردووە، لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، نووسراوێکی بە ژمارە (٦١٧/د) ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، دەربارەی جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجە و پارەدارنەکردنی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو پشکەی لە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بۆی دیاریکراوە.

سۆران عومەر لەگەڵ خستنەڕووی نووسراوەکان، ئاماژەی کردووە، لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە نووسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٣٢٩٣٢٢) لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران وەڵامدراوەتەوە.

نووسراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، کە لێژنەی پێکهاتوی هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدڕاڵی نەگەشتوونەتە هیچ تەوافوقێکی یاسایی، بۆیە هەرێمی کوردسانیان پارەدار نەکردووە بەپێی یاسای بودجە.

وەک ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ “ئەوەی جێی سەرنجە حکوومەتی عێراق لەسەر پشکی هەرێم باس لەوە دەکات نەگەشتوونەتە تەوافقی قانوونی”. لەکاتێکدا “جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ تەنیا دوو مانگی ماوە، هەرێم بەو قەرزەش کە وەریدەگرێ مووچەی سێ مانگی دواکەوتووە و تاکو ئێستا دیار نییە چارەنووسی ئەو مووچانە بەکوێ دەگات”، سۆران عومەر وا دەڵێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...