هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێم لەبارەی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەززە

زێدپرێس

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە بڵاوکردەوە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەناوی حکوومەتی هەرێمەوە گوتی “‎حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن”.

هەورامانی دەڵێ “‎دوپاتی دەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...