ههواڵ
لە هەولێر شوێنی کارکردنی ١١ دادوەر دەگۆڕدرێت
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/10/zed-press-dadga-hawler-780x470.png)
زێدپرێس
بەگوێرەی فەرمانێکی کارگێری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، شوێنی کارکردنی ١١ دادوەر لە هەولێر دەگۆڕدرێت و دادوەرەکان بۆ شوێنی دیکە دەگوازرێنەوە.
فەرمانە کارگێڕییەکە، بە نووسراوی ژمارە ٢/١/١٠٨٠ لە ڕێککەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و بە واژۆی فاخر سابیر بایز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەرکراوە.
لەناوەڕۆکی نووسراوەکەدا هاتووە، فەرمانەکە “لەبەر بەرژەوەندی گشتی” دەرکراوە و لە ڕۆژی دەرکردنیشیەوە جێبەجێ دەکرێت.