هه‌واڵ

حەماس دوو بارمتەی ئەمریکایی ئازاد کرد

زێدپرێس

 

دوو بارمتەی ئەمریکایی لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە ئازادکران و لە غەززەوە گەیشتنەوە ئیسڕائیل.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بزووتنەوەی حەماس ئازادکردنی دوو بارمتەی ئەمریکایی ڕاگەیاند. ئازادکردنی هەردوو بارمتەکە بەدوای دەستپێشخەری و ناوبژیوانی قەتەر دێت، لە نێوان حەماس و ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییەکانیان لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.

دوو هاووڵاتییە ئەمریکاییەکە، دایک و کچێکن؛ جودی ڕانان تەمەن ٥٩ ساڵ و کچەکەی، ناتالی ڕانان تەمەن ١٧؛ هەردووکیان لە ٧ی تشرینی یەکەم لە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ بارمتەی دیکە دەستگیرکران و بۆ کەرتی غەززە گواسترانەوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، هەردوو بارمتە ئەمریکاییەکە لە کەرتی غەززەوە گەیشتوونەتە تەلئەڤیڤ-ئیسڕائیل و بەیانی دەگەنەوە لای کەسوکارییان.

دایک و کچەکە لە بنەڕەتدا نیشتەجێی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکان و بە سەردانێک لە ئیسڕائیل بوون، پێش ئەوەی چەکدارانی حەماس هێرش بکەنە سەر ناوچە سنورییەکانی ئیسڕائیل. بەپێی میدیاکانی ئیسڕائیل دایک و کچەکە لە نزیکترین کۆمەڵگای سەر سنوری ئیسڕائیل و غەززە بوون و لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...