هه‌واڵ

د. لەتیف ڕەشید: عێراق سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێک

زێدپرێس

 

سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێک و سەردەمی قەیرانەکانی تێپەڕکردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، د. لەتیف ڕەشید سەرۆککماری عێراق، ڕایگەیاند، عێراق سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێک و لە بواری دیپلۆماسیدا پەرەسەندنی گرنگی بەدەستهێناوە.

ئەو گوتانەی د. لەتیف ڕەشید، لە میانەی گوتارەکەی هات، کە لە حەوتەمین کۆنگرەی باڵیۆزانی عێراق لە بەغدا پێشکەشی کرد.

سەرۆککۆماری عێراق باسی لەوە کرد، کارنامەی ئێستای حکوومەت پێداگیری لەسەر گرنگیدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان دەکاتەوە و سەرۆکایەتی کۆماریش بەڕژدی کاری لەسەر ئەو بابەتە کردووە.

زیاتر گوتی، عێراق جارێکی دی ناگەڕێتەوە بۆ ژێر گوشاری هیچ لایەنێک وەک ئەوەی لە ڕابردوودا هەبووە، ناگەڕێتەوە ئەو سەردەمەی کە لەناو قەیرانەکاندا گیری خواردبوو.

زیاتر گوتی، “ئێمە سەرکەوتوو بووین لە پەیوەندییە ئابووری، سیاسی و  دیپلۆماسییەکاندا، پەیوەندییە تێکچووەکان لەگەڵ زۆر لە وڵاتانی جیاجیا دروست دەکەینەوە و حکوومەتی ئێستا جەخت لەسەر چاککردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەکاتەوە”

“ئێمە هەوڵمانداوە وڵات لە سیاسەتی خراپ دوربخەینەوە و کار بکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات، عێراق ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی زۆرتر لەگەڵ وڵاتانی جیهان و پێکەوەژیان لەنێوان وڵاتان دروست بکات”، سەرۆککۆماری عێراق وای گوت.

ئەو، هەروەها باسی لەوە کرد، کە “سیاسەتی عێراق لەسەر ئەوە بنیاتنراوە بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتر بکەین، لە چارەسەری کێشەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزین، لە کاتێکدا بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی کەلتووری و بازرگانی و ئابووری بوون، هەموو ئەمانە بەدەستهاتوون و لە هەر گفتوگۆیەک دووپاتمان لەسەری کردووەتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...