هه‌واڵ

لە سلێمانی ١٩ جادووگەر دەستگیر کران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەتۆمەتی فریودانی هاووڵاتییان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو ١٩ کەسی دەستگیرکرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، “لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاووڵاتییان”، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا ١٩ کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو دەستگیرکرد.

ئاشکرای کرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستبەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەیشدا گیراوە، کە “بۆ مەبەستی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان بەکاریان هێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە”.

ئاسایشی سلێمانی، ئاماژەی بەوە کردووە، سەرجەم تۆمەتباران بەگوێرەی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button