هه‌واڵ

بەرپرسێکی بەریتانیا بەهۆی داواکردنی ئاگربەست لە غەززە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

زێدپرێس

 

ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی پۆڵ بریستۆ یاریدەدەری وەزیر لە حکوومەتی بەریتانیا، دوای ئەوەی ناوبراو داوای کرد حکوومەتی وڵاتەکەی پێداگیری لەسەر ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسڕائیل و حەماس بکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پۆڵ بریستۆ لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نامەیەکی نووسی و داوای لە ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد، پشتگیری لە “ئاگربەستی هەمیشەیی” بکات لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس و ڕایگەیاند، کە “فەڵەستینییەکان نابێت تووشی سزادانی بەکۆمەڵ بکرێنەوە لەسەر تاوانەکانی حەماس”.

بریستۆ یاریدەدەری وەزیرە لە حکوومەتی بەریتانیا.

گوتەبێژی حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، لێدوانەکانی پۆڵ بریستۆ “لەگەڵ پڕەنسیپەکانی بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ ناگونجێن” و لەبەرئەوە بەدوورخستنەوە لە پۆستەکەی سزادراوە.

ناوبراو، لە نامەکەیدا داوای لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردبوو، هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕی ئیسڕائیل و حەماس بگۆڕێت و پشتگیری لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان بکات.

بریستۆ لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئاگربەستێکی تەواو ژیانی خەڵک ڕزگار دەکات و ڕێگە دەدات هاوکارییە مرۆییەکان “بگاتە ئەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...