هه‌واڵ

گرێبەستی ٧٦١ فەرمانبەری دەزگای مین نوێکرایەوە

زێدپرێس

 

سەرجەم گرێبەستەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین بۆ ساڵی ٢٠٢٤ نوێکرانەوە، کە ژمارەیان ٧٦١ فەرمانبەرن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانەی کە بە شێوەی گرێبەست لە دەزگای مین کاردەکەن بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

بەپێی نووسراوی ژمارە ١٦٥٥٩ی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان و خانووبەرەی سەر بە فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ و بە واژووی  ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەرکراوە، بڕیاردراوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستاندا.

بەگوێرەی داتای دەزگاکە، ٧٦١ فەرمانبەر لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی دەزگای مین لە ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان بەشێوەی گرێبەست کاردەکەن.

لەناوەڕۆکی نووسراوەکەدا دەردەکەوێت، ١٢٨ لە فەرمانبەرەکانی بەشێوەی گرێبەست کار بۆ دەزگای گشتی مین دەکەن، لە ئۆفیسی سەرەکی دەزگاکە و ٦٣٣ فەرمانبەری دیکە لە کێڵگەکانی مین بە گرێبەست کار دەکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...