هه‌واڵ

نوێترین ئاماری قوربانییانی کەرتی غەززە

زێدپرێس

 

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین/کەرتی غەززە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ سەرووی ١٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە و ٢٥ هەزار و ٤٠٨ برینداریش هەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین/کەرتی غەززە، تا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ دووشەم، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ژمارەی قوربانییانی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، بەم شێوەیە: ١٠ هەزار و ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە؛ ٢٥ هەزار و ٤٠٨ کەس بریندارن و یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لە دانیشتووانی غەززە ئاوارە بوون.

وەزارەتەکە، پاڵپشت داتای دامودەزگا فەرمییەکان، ئاماژەی بە زیانە ماددییەکان کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا دەڵێ، زیاتر لە ٤٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی وێران بوون و زیاتر لە ٢٢٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیش بەشێوەی ڕێژەیی زیانیان بەرکەوتووە.

هەرچی پەیوەندی بە باڵەخانە حکوومی و گشتییەکانەوە هەبێت، ٢٢٠ قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و لەناویاندا ٦٠ قوتابخانە وێران بوون؛ ٨٨ باڵەخانەی حکوومی زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، هەروەها ٥٦ مزگەوت داڕووخان و سێ کەنیسەیش تووشی زیانی گەورە بوونەتەوە.

بەهۆی بەردەوامی جەنگ و هێرشە چڕەکانەوە، ژمارەی قوربانییان لەماوەی دەقیقەدا بەرز دەبێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...