هه‌واڵ

فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر بە ئامانج گیرا

زێدپرێس

 

کەمێک پێش ئێستا، ئاگرێکی گەورە لە فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر بەرزبوویەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بە درۆن هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئاگرێکی گەورە لە فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر کەوتەوە، لەکاتێکدا دەنگێکی گەورە لە پێس بەرزبوونەوە و تەشەنەکردنی ئاگرەکە بیسترا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە سنوری هەریر بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەکە دەکەن، “ئاگرێکی زۆر گەورەی لێکەوتووەتەوە، هێشتا زانیاری لەمەڕ زیانەکانی نازانرێت”، سەرچاوەکە گوتی.

بەگوێرەی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی دەست زێدپرێس کەوتوون، لەناو شارەدێی هەریر و گوندەکانی دەوروبەرییەوە، بڵێسەی گەورەی ئاگرەکە بەڕوونی دەردەکەوێت.

ئەو هێرشە لەکاتێکدا دێت، شەوی ڕابردوو، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەکە یان وەک دەگوترێت بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەناو فڕۆکەخانەکەدا.

هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...