نێچیرڤان بارزانى و سكرتێرى گشتیى UN جه‌خت له پاراستنى سه‌قامگیریى عێراق ده‌كه‌نه‌وه

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساییش و سه‌روه‌ریى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه”. هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه: “له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى هه‌ستیارى ئه‌منیدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆیاندا بگرن و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگیرى”.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: “نێچیرڤان بارزانى ستایشى ئاماده‌یى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكییه‌كانى تیمىUNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆیه‌وه گۆتێرێس سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنیى نێچیرڤان بارزانى له پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد”.
“دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێویستیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له نزیكترین كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆیى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون”، سەرۆکایەتی هەرێم وای گوتووە.