ههواڵ
وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
زێدپرێس
بڕیارە سبەی یەکشەم، وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکە، لە سەر ڕێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران بووە، تاکو بێنە ئێرە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.
هەورامانی ئاماژەیدا، “بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ەو بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە”.