هه‌واڵ

لە هەولێر پاشا و تۆپچی فەیسبووک دەستگیر کران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگەیەنێت، کە خۆیان وەک پاشای فەیسبووک و تۆپچی فەیسبووک ناساندووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ع. أ. ع.) و (ك. أ. ع.) دەستگیر کردووە، کە خۆیان وەک “پاشای فەیسبووک” و “تۆپچی فەیسبووک” ناساندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایش، تۆمەتباران، ژمارەیەکی زۆر (هەژمار/ئەکاونت)ی فەیسبووکیان دەست بەسەرداگرتووە و لەبەرانبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی تایبەتی خاوەنی ئەکاونتەکان، داوای کارتی مۆبایل یان پارەیان کردووە.

ئاسایشی هەولێر، هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، داوای کردووە، هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر هەژماری (پاشای فیس بوک) و (تۆپ جی فیس بوک) هەیە، سەردانیان بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...