هه‌واڵ

تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

زێدپرێس

 

بەتۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، پاش سکاڵای هاووڵاتییەک لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلەکەی، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.

ئاشکرای کرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە تۆمەتبار ئەو ئۆتۆمبێلەشی دزیوە و ئۆتۆمبێلەکەی دیکەی فرۆشتووە.

تۆمەتبارەکە بەناوی (م. و. ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و “لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانی ناوە بە دزینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا”، لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...