هه‌واڵ

وردەکاری ئاشکرابوونی کێڵگەیەکی حەشیش لە ناو شاری هەڵەبجە

زێدپرێس

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی، دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەیەکی چێنراو بە حەشیش لە ناو شاری هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەناو شاری هەڵەبجە باندێکی ٣ کەسیان دەستگیرکرد، هەستابوون بە چاندنی ڕووەکی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانە (حەشیش) و بازرگانیکردن بەو ماددە هۆشبەرەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ، لەدوای چاودێریکردن و بەدەستهاتنی زانیاری ورد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەناو شاری هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر کێڵگەیەکی داچێنراو بە ڕووەکی هۆشبەر لە جۆری حەشیش (ماریجوانە) و تۆمەتباران بەشێوەیەکی شاراوە ٦٥ بن ڕووەکی هۆشبەریان چاندبوو بە مەبەستی بازرگانیکردن.

ڕوونیکردووەتەوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتباران، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا توانرا باندەکە دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە ٣ تۆمەتبار و دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری ئامادەکراو بۆ فرۆشتنەوە، دواتر بە ئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم ڕووەکە هۆشبەرەکانی ناو کێڵگەکە بە شێوەیەکی زانستی لەناوبردران.

“ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ٢٦ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”، دەزگای ئاسایش وا دەڵێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...