هه‌واڵ

هەلی کار لە وەزارەتی پەروەردەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایان و وانەبێژان و دەرچووانی دانەمەزراوە ئاگادار دەکاتەوە، بەمەبەستی دانان و دامەزراندنیان لە پەیمانگەی پیشەیی حکومی هەولێر، سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا، داوای پێشکەشکردنی سیڤی لە مامۆستایان، وانەبێژان و دەرچووانی دانەمەزراو کرد، بەمەبەستی دانان و دامەزراندنیان وەک مامۆستای پیشەیی لە پەیمانگەی پیشەیی حکومی هەولێر/خوێندنی ئینگلیزی.

وەزارەتەکە، داوا لە مامۆستایانی پیشەیی، وانەبێژانی پیشەیی و دەرچووانی بەشە پیشەییەکانی کۆمپیوتەر، گەشتوگوزار و بازرگانی دەکات، سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن، بەمەبەستی وانەگوتنەوە لەو پەیمانگایەدا.

بەپێی ئاگادارکردنەوەکە، پێویستە سیڤییەکان لەڕێی سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتەکەوە و بەشێوەی پی دی ئێف بنێردرێن، بۆ چەند ژمارەیەک کە لە نووسراوە هاوپێچکراوەکاندا هاتوون.

بۆ مامۆستایانی دانەمەزراوە، وەزارەتەکە چەند مەرجێکی دیاریکردووە، لەناویاندا:

  • دەرچووی کۆلێژ بێت بەپێی پسپۆڕییە دەستنیشانکراوەکان (کۆمپیوتەر، گەشتوگوزار و بازرگانی).
  • زمانی ئینگلیزی زۆرباش بزانێت.
  • ئامادەیی هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی.
  • بەڵێن بدات بەلایەنی کەم تا ماوەی ٥ ساڵ بەردەوام دەبێت لە کارەکەی.

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...