هه‌واڵ

بڕیارێکی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە

زێدپرێس

 

بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان یان کیلنکەکان چارەسەری وەردەگرن، مافی بەکارهێنانی چەند خزمەتگوزارییەکیان لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا نییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، کە بە واژۆی د، سەباح نەسرەددین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەرکراوە، لە ناوەڕۆکەکەیدا هاتووە، کە خزمەتگوزاری لەرەلەری موگناتیسی (CT-MRI) تەنیا بۆ ئەو نەخۆشخانە دەکرێت، کە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا خەوێنران و چارەسەر وەردەگرن.

نووسراوەکە لە بنەڕەتدا، ئاڕاستەی نەخۆشخانەی شار کراوە و لە پەراوێزدا گشتێندراوە، بۆ بەشی تیشک و سەرجەم بەشەکانی دیکە.

هەر بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوەکە، “ئەو نەخۆشانەی لە کەرتی تایبەت یان کلینکەکانەوە بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان دەنێردرێن، نابێت ئەم خزمەتگوزارییەیان بۆ بکەن، لەبەرئەوەی ئامێرەکان لۆدێکی زۆریان لەسەرە و فریای نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکە ناکەون”.

بڕیارەکە، خزمەتگوزاری نیمچە تایبەت و ڕاوێژکاری ئێواران ناگرێتەوە، وەک ئەوەی تیایدا ڕوونکراوەتەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، کە دەست زێدپرێس کەوتووە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا (١ی تشرینی یەکەم تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)، لە سەنتەری تیشك لە شاری سلێمانی ٢٣٠ پشكنینی MRI و ١٠٤ تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و ١٠٩ پشكنینی سیتی سكان و ٨٧ پشكنینی سۆنەر بۆ هاووڵاتییان کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...