هه‌واڵ

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: جەماوەری کەرکووک لەبەر بەرژەوەندی گشتی دانیان بە خۆیاندا گرتووە

زێدپرێس

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەنراوێک لەمەڕ دۆخی کەرکووک و بارگرژییەکانی ئێستا بڵاوکردەوە و داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، لەگەڵ حکوومەتی خۆجێیی شارەکە و هێزەکانی سوپا و حەشد ئەم کێشەیە بنبڕبکەن.

 

ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی دەربارەی گرژییەکانی کەرکووک

بەداخەوە بارودۆخی دژواری کەرکوک بەهۆی شەڕکردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەکانی ناو کەرکوک درێژەی کێشاوە، گەیشتە پێکدادان و بەریەککەوتن و شەهید و برینداریش کە ئەمانە قوربانی بێباکی سیاسی و نیشتمانییە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ رۆژە لەسەر هێڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق کە پێویستە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و حکومەتیی خۆی جێبەجێ بکات، تا ئاڵۆزییەکە سەر نەکێشێت بۆ بەریەککەوتن و رژانی خوێنی هاووڵاتیانی کورد و پێکهاتەکان، بە پێچەوانەوە دەکرا بە لێکگەیشتن لەگەڵ پارت و حزبەکانی کەرکوک گرفتی بارەگا تەشەنە نەستێنێت، کە ببێتە کێشەیەکی گەورە لە شارەکەدا، ئێستاش کاتی ئەوەیە سەرۆک وەزیران کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیشە، راستەوخۆ بێتە ناو کێشەکە و لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی شارەکە و هێزەکانی سوپا و حەشد ئەم کێشەیە بنبڕبکەن، ئەگینا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بڕوایەداین جەماوەری کەرکوک لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاشتی دانیان بە خۆیدا گرتووە. چاوەروانیشمان لە حکومەت و لایەنەکانی تری کەرکوکیش ئەوەیە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

٢/٩/٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...