ههواڵ
پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمەوە بۆ سلێمانی
زێدپرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ٢٣٩ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی، پیرۆزبایی لە خەڵکی شارەکە دەکات و دەڵی، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە.
ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کە هاوکاتە لەگەڵ ٢٣٩ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بە بۆنەی ٢٣٩هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خهڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.
سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان.
بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.