هه‌واڵ

مەشعان جبوری: حەلبووسی لە ئێران هەڵگەڕایەوە و خۆی لە تورکیا نزیککردەوە

زێدپرێس

 

مەشعان جبوری، سیاسەتڤانی عێراقی، چەند نهێنەییەکی پێوەست بە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

جبوری، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، لە کەناڵی دیجلە، ئاشکرای کرد، جاری یەکەم کە محەمەد حەلبووسی بووە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کوڕەکەی خۆی (یەزن مەشعان جبوری) بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بردوویەتییە ماڵی ئەبومەهدی موهەندیس و زیاتر دەڵێ “حەلبووسی لەبەردەم قاسم سولەیمانی سوێندی خوارد”. وەک ئاماژەیەک بە پابەندبوونی بە بەرژەوەندییەکانی ئێرانەوە.

جبوری درێژە بە باسەکەی دەدات و دەڵێ، بەڵام کاتێک بۆ جاری دووەم محەمەد حەلبووسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرایەوە، لە ئێران هەڵگەڕایەوە و بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ١٢٠ ملیۆن دۆلاری لە ئیمارات وەرگرت و خۆی لە تورکیا نزیککردەوە.

دوو ڕۆژی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە و بەو جۆرەیش حەلبووسی ئەندامێتیی و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە دەستدا.

دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، محەمەد حەلبووسی، بڕیارەکەی بە نادەستوری و نایاسایی لەقەڵەم دا و گوتی تووشی سەرسوڕمان بووە کە ئەو ڕاسپاردانە لە کوێوە دێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...