هه‌واڵ

دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر ڕاگیراوە

لەوەتەی لافاوەکەی دوێنێ پێنجشەمەوە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و هەروەها لە شاری کۆیەش ڕاگیراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی زێدپرێس، دوێنێ پێنجشەم لەگەڵ بارینی باران و شلوێبوونی ئاوی زێی گەورە کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی هەولێر پێکدەهێنێت، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئاو، کە هەرسێ ئیفرازی یەک و دوو و سێ لەخۆدەگرن، ڕاگیراون و تا ئێستا بەگەڕنەخراونەتەوە.

پڕۆژەی ئیفرازی یەک و دوو لە ساڵانی ١٩٦٧ و ١٩٨٢ دامەزراون و لەگەڵ فرەوانبوونی شاری هەولێر و پێویستی زیاتری شارەکە بە ئاوی خواردنەوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا پڕۆژەی ئیفرازی سێ جێبەجێکرا.

ئێستا لە تەواوی ئەو گەڕەکانەی پشت بە ئاوی پڕۆژەکانی ئیفراز دەبەستن ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی تۆڕەکانی دابەشکردنی ئاو نییە. لەکاتێکدا بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەکە پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن و کێشەیان نییە.

هاوکات لە شاری کۆیەش بە هەمان شێوە سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئاو، بەهۆی شلوێبوون و دروستبوونی قوڕ و لیتە لە سەرچاوەی سەرەکی ئاوەکە- زێی بچووک- ڕاگیراون و دیار نییە کەی دەست بە بەردانەوە و دابەشکردنی ئاو دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...