كه‌لتوورهه‌واڵ

وەزارەتی ڕۆشنبیری پڕۆژەی “بمناسە” ڕادەگەیەنێت

لیژنەی باڵای وەرگێڕانی کتێب لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ورده‌كاری پڕۆژه‌ی “بمناسە – Know Me”ی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاگاداری نووسه‌ران و توێژه‌رانی كورد ده‌كاته‌وه‌، له‌و بوارانه‌ی پڕۆژه‌كه‌ دیاریكردووه‌، به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگێڕان و چاپكردنیان به‌ زمانه‌ زیندووه‌كانی جیهان.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “پڕۆژەی “بمناسە – Know Me”، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کەلتووریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، تایبه‌ته‌ به‌ وەرگێڕانی کتێب لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان و چاپ و بڵاوکردنەوەیان”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئەم پڕۆژەیە، میکانیزمێکی کەلتوورییە بۆ ناساندنی کورد بە پسپۆڕان و خوێنەرانی جیهان. لە قۆناغی یەکەمیدا، پڕۆژەکە بایەخ بەو کتێب و توێژینەوە زانستییانە دەدات، کە ئەم بوارانەی خوارەوە، بابەتی سەرەکییانە:

 

1- مێژووی کورد و کوردستان ( دێرین و هاوچەرخ).

2- جوگرافیای کوردستان لە هەموو ژانرەکانیدا.

3- لێکۆڵینەوە لە زمان و شێوەزارەکانی زمانی كوردی.

4- جینۆساید و سیاسەتەکانی قڕکردنی کورد (لە دیرۆکی کۆن و هاوچەرخدا).

5- پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستاندا.

6- ئایین و ئایینزا کۆنەکانی کورد لە کوردستاندا.

7- پرسی ژن.

٨- توێژینەوە لە مێژووی دێرین و هاوچەرخی ئەدەبیات و هونەر لە کوردستاندا.

لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕان، داوایه‌كی ئڕاسته‌ی نووسه‌ر و توێژه‌ر و شاره‌زایانی كورد كردووه‌، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “بەم ڕاگەیەندراوەمان، داوا لە تۆژەران و پسپۆڕانی ئەو بوارانە، لە ناوەوه‌ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی کوردستان، دەکەین کە بە دەنگ ئەم پڕۆژە گرنگەوە بێن و بە هیی خۆیانی بزانن و بەرهەمی خۆیانمان لەو بوارانەدا بۆ بنێرن و پێشنیازمان بدەنێ بۆ کتێبی سەنگین و زانستی و بە هەر جۆرێک کە دەتوانن، هاوکار و پشتیوانمان بن”.

له‌ پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕاندا، “ئەو کتێبانەش چاپ و بڵاو دەکرێنه‌وه‌، کە لەو بوارانەی سەرەوەدا، بە زمانی دیكه‌ لە لایەن توێژەرانی کوردەوە، نووسراون و پێشتر چاپ نەکراون”.

وەزارەتەکە ئاگاداری نووسەران و توێژەران دەکاتەوە، کە بەپێی ئەو ستانداردانەی دانراون بڕیار لە وەرگێڕان و چاپکردنی کتێبەکان دەدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...