هه‌واڵ

کەرکووک؛ عەرەبە هاوردەکان هەڵدەکوتنە سەر جووتیارانی کورد

زێدپرێس

 

ژمارەیەک عەرەبی هاوردە هەڵیانکوتایە سەر گوندی مەنسوری حەفتەغار لە سنوری داقووق و داوای ئەو زەوییانە لە جووتیارانی کورد دەکەنەوە، کە پێشتر لەلایەن بەعسەوە و لەچوارچێوەی تەعریبی کەرکووک پێیاندراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە سنوری حەفتەغاری سەربە پارێزگای کەرکووک، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جووتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکاندا درووستبوو، پاش ئەوەی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە هەڵیانکوتایە سەر جووتیارانی کورد لە سنوری حەفتەغار و داوای ڕادەستکردنی زەوی و زاریان لە جووتیارانی کورد کرد.

عەرەبە هاوردەکان لەچوارچێوەی تەعریبی کەرکووک و لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بە گرێبەست زەوییەکانیان پێدراوە، دوای دەرکردن و زەوتکردنی زەوییەکە لە جووتیارانی کورد و ئێستا جارێکی دیکە دەیانەوێ دەستبەسەر زەوییەکاندا بگرنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنورەکە بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، سوپا و پۆلیسی عێراقی بەسەر ڕووداوەکەدا چوون و لانیکەم چوار جووتیاری کوردیان دەستگیرکردووە، بەتۆمەتی ئەوەی تەقەیان بەسەر عەرەبە هاوردەکاندا کردووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هەر لەلایەن سوپای عێراقەوە، ژمارەیەک لە عەرەبە هاوردەکان دەستگیرکراون، کە هەڵیانکوتاوەتە سەر جووتیارە کوردەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...