هه‌واڵ

سلێمانی؛ پێنج ڕاوچی و دوو داربڕ دەستگیرکران

زێدپرێس

 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی لەسەر ڕاوکردن و دوو هاووڵاتی دیکە لەسەر داربڕین ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر بۆ سنوری گوندی (تەوەکەڵ) سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیرکران، کە سێ سوێسکەیان ڕاوکردبوو. لەگەڵیشیاندا دەست بەسەر ٢ لایتی دەستی و تۆڕێک و چەقۆیەکدا گیراوە.

لە هەمان کاتدا لە سنوری گوندی (لەکاو)ی سەر بە ناحیەی تەکیە لە لایەن کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیەوە، ٢ هاووڵاتی دەستگیرکران، کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوون و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێك و لایتێکدا گیرا، کە بۆ مەبەستی ڕاوکردن بەکارهێنراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە، بەمەبەستی لەبەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژیان.

هەر ئەمڕۆ سێشەم، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز لە سنوری گوندی (یاساماڵ) هاووڵاتییەکیان بە تۆمەتی سووتاندنی چوار درەختی سروشتی تەمەن گەورە دەستگیر کرد و پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو و ڕێکاری یاسایی لە دژی گیرایەبەر.

هاوکات لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بنکەدا لە سنوری گوندی (کانی سپیکە)ی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز بە بڕیاری دادوەر دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبلێك کە داری تەڕی بڕاوەی بارکردبوو، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...