ژینگه‌هه‌واڵ

بەغدا شەشەم پیسترین شاری جیهانە

زێدپرێس

 

بەغدای پایتەختی عێراق شەشەمین پیسترین شاری جیهانە، لە ڕیزبەندی ٢٥ پیسترین شاری جیهاندا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی (smartair)ی جیهانی، کە لیستی ٢٥ پیسترین شارەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە، بەغدا لە شەشەمین پیسترین شارەکانی جیهانە.

دامەزراوەی سمارت ئەیر، داتای پیسبوونی هەوا (PM2.5)ی ساڵی ٢٠٢٢ی بۆ ٥٢٩ گەورە شاری جیهان شیکردووەتەوە، کە بەسەر ٨٨ وڵاتدا دابەش دەبن و مەبەست لە شیکارییەکەش درووستکردنی ڕیزبەندی نوێکراوەیە بۆ ٢٥ پیسترین شاری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

ڕیزبەندییەکە، پێوەر و تێکڕای ساڵانەی پیسبوونی هەوا (PM2.5) بە مایکرۆگرام (μg/m3)ی ڕەچاوکردووە، کە ڕێکخراوی تەندروستی سنوری پێشنیازکراوی ساڵانەی بە پێنج مایکرۆگرام دەستنیشانکردووە.

لە کۆی ٢٥ شارە پیسبووەکانی جیهان، ٩ شاریان لە هیندستان، ٤ شار لە چین و ٢ شار لە پاکستان. پیسترین شار لە جیهاندا لە سعودیەیە.

ژمارەی شارەکانی هیندستان لە لیستی ٢٥ شارە سەرەکییەکان لە ١٠ شارەوە بۆ ٩ شار کەمیکردووە، بەهۆی ئەوەی شارێکی چین هاتووەتە ناو لیستەکەوە.

 

ڕیزبەندی ٢٥ پیسترین شارەکانی جیهان:

 

  1. 1. دەمام، سعودیە (124.11 میکرۆگرام/م3)
  2. 2. لاهور، پاکستان (111.63 میکرۆگرام/م3)
  3. 3. داکا، بەنگلادیش (84.73 میکرۆگرام/م3)
  4. 4. دەلهی، هیندستان (84.39 میکرۆگرام/م3)
  5. 5. موزەفەرناگار، هیندستان (81.35 میکرۆگرام/م3)
  6. 6. بەغدا، پایتەختی عێراق (77.62 میکرۆگرام/م3)
  7. 7. غازی ئاباد، هیندستان (74.72 میکرۆگرام/م3)
  8. 8. پاتنا، هیندستان (67.20 میکرۆگرام/م3)
  9. 9. هاپور، هیندستان (67.02 میکرۆگرام/م3)
  10. 10. پیشاوەر، پاکستان (66.15 میکرۆگرام/م3)
  11. لکناو، هیندستان (63.65 میکرۆگرام/م3)
  12. 12. ڕۆژهەڵاتی لەندەن، باشووری ئەفریقا (60.69 میکرۆگرام/م3)
  13. 13. پوخارا، نیپاڵ (59.15 میکرۆگرام/م3)
  14. 14. مەنامە، بەحرەین (57.38 میکرۆگرام/م3)
  15. 15. چاندێگار، هیندستان (53.16 میکرۆگرام/م3)
  16. 16. حولی، کوێت (52.24 میکرۆگرام/م3)
  17. 17. خوڕەمشار، ئێران (51.44 میکرۆگرام/م3)
  18. 18. جایپور، هیندستان (49.98 میکرۆگرام/م3)
  19. 19. شیان، چین (48.11 میکرۆگرام/م3)
  20. 20. کولکاتا، هیندستان (46.77 میکرۆگرام/م3)
  21. 21. ئەنیانگ، چین (46.64 میکرۆگرام/م3)
  22. 22. شینشیانگ، چین (46.05 میکرۆگرام/م3)
  23. 23. کامپالا، ئۆگاندا (44.99 میکرۆگرام/م3)
  24. 24. شوچانگ، چین (44.88 میکرۆگرام/م3)
  25. 25. باماکۆ، مالی (44.88 میکرۆگرام/م3)

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...