هه‌واڵ

بارزانی: نابێت مافی پێکهاتەکان تێکەڵی هیچ بەرژەوەندییەکی سیاسی بکرێت

زێدپرێس

 

بارەگای بارزانی، ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ هەڵوێستی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم و سەرۆکی پارتی لەبارەی کورسی پێکهاتەکان بڵاوکردەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە، سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێک هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت.

ڕاگەیەندراوەکە زیاتر دەڵێ، “پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...