هه‌واڵ

ڕۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

زێدپرێس

 

بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، ڕۆژی دووشەم ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێمی کوردستاندا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ١٨ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی ١٨ی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەمی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە.

پشووەكە هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەم، ١٩ی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...