هه‌واڵ

ئاسایشی هەولێر ڤاینەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر دەکات

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ڤاینەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و نمایشکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و بڵاوکردنەوی وێنە و گرتەڤیدۆی کاتی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ح. ع) دەستگیرکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایش، تۆمەتبارەکە ڤاینەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و خۆنمایشکردن بە چەک و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان كە کارێکی قەدەغەیه، دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، دووپاتی کردووەتەوە، هەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە، بە بڕیاری دادگا دەستگیر دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...