هه‌واڵ

سوودانی: فشار لەسەر ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان درووست مەکەن

زێدپرێس

 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ سەرکردە و فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەتەوە و دووپاتی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە هیچ فشار و کاریگەرییەک لەسەر ئەندامانی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان درووست نەکەن و هەڵبژاردنی هەر لیست و کاندیدێک بۆ خۆیان جێبهێڵن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ سەرکردە و فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دووپاتی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە هیچ فشار و کاریگەرییەک لەسەر ئەندامانی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان درووست نەکەن و هەڵبژاردنی هەر لیست و کاندیدێک بۆ خۆیان جێبهێڵن.

سوودانی هەروەها ڕایگەیاندووە، بەرزترین ئاستی ئامادەکاری لەبەرگیراوە بۆ ڕێگەگرتن لەهەر پێشێلکارییەکی ئەمنی کە ئامانج لێی تێکدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بێت.

لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت (سەربازی و ئاوارەکان) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...