هه‌واڵ

کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکات

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێم دەکات بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێنماییەکی تایبەت بە کاری میدیایی لە کوردستاندا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ڕێکخستنی کاری میدیایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٣ کە لەمانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ دەرچوێندرابوو و زیاتر دەڵێ: “دەبووە مایەی ھێنانە کایەی مەرجی نوێی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئۆنلاین کە پێمانوایە دەبووە ھۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕاگەیاندن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە: “ئەم بڕیارەی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێنماییەکە دەرخەری بەدەمەوەھاتنی حکوومەتی ھەرێمە بۆ ئەو نیگەرانیانەی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەوڵە ناوخۆییەکانەوە بەرزکرانەوە بەمەبەستی باشکردنی دۆخی ئازادی ڕاگەیاندن”.

زیاتر دەڵێ: “پابەندین بەکارکردن لەگەڵ ھاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتیەکانمان بۆ بەردەوامیدان بە باشکردن و بڕەودان بە ئازادی ڕاگەیاندن و میدیای بەرپرسیار”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...