نێچیرڤان بارزانی: بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە ماف و شایستەکانی هەرێم بەدەست نەهاتن
زێدپرێس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٤ەوە، کە ئەمڕۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: “به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سیاسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌یرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تیایدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووینه‌وه”.
سەرۆکی هەرێم دەڵێ: “ناته‌بایى و ناكۆكیى سیاسیى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێویست ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانیشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاریگه‌رییه خراپه‌كانى، دیار بوون”.
ڕەخنەیش لە پێشێلکردنی دەستور و ڕێککەوتنەکان دەگرێت و دەڵێ: “پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندییه‌ك، زۆرێك له ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندین جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان كرا”.
نێچیرڤان بارزانی هەر لەو پەیامەکەدا دەڵێ: “جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه له زیان هیچ سوودێكى دیكه به عێراق ناگه‌یه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گیانى به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش، به یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى، به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان بكه‌ین”.