هه‌واڵ

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

زێدپرێس

 

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، خرایە خوارەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کەمێک پێش ئێستا (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)، دژەتیرۆری کوردستان/پارتی بڵاویکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەم “درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە”.

شەوی ڕابردوو، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە سنوری پیرمام-هەولێر و ئەمڕۆیش هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆیان لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە خاکی عێراقەوە پیشاندا.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە، چونکە بێهەڵوێستی، میلیشاکان زیاتر هان دەدات بۆ دەستدرێژی، ئەوان پارە و چەکی دەوڵەت بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و ناسەقامگیرکردنی هەموو وڵات و دروستکردنی شەڕ و ناکۆکی لە وڵاتێکدا، کە خوێنڕشتنی زۆری بەخۆیەوە دیتووە”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...