هه‌واڵ

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: دەمودەست گوهدار زێباری ئازاد بکرێت

زێدپرێس

 

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاگادارکردنەوەیەک ئاڕاستەی ڕێکخەری نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم دەکات و داوای دەمودەست ئازادکردنی گوهدار زێباری دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دوێنێ یەکشەم، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گوهدار زێباری بۆ جاری سێیەم لە دادگای تاوانی هەولێر دادگایی کرایەوە، ٦ مانگی دیکەش خرایە سەر سێ ساڵ زیندانیبوونەکەی. بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، پێشبینی ئەوە دەکرێت لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ئازاد بکرێت.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دووشەم ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە (تویتەری پێشوو) ئاماژەی بەوە داوە، کە “لە بنەڕەتەوە دادگاییکردنەکەی نادادپەروەرانە بووە، لە کۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە”.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لە زاری پارێزەرەکانی گوهدار زێبارییەوە دەڵێ، “نوێنەرانی چەندین کونسڵخانە و ڕێکخراو، ڕێگەیان پێنەدراوە بەشداری دادگایییەکە بکەن”.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، بە ئاگادارکردنەوەیەکی توند داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کۆتایی بە گرتنی ڕۆژنامەوانان، چالاکان و ئەوانەی ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن بهێنێت، بە ئامانجی کپکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان. بەو مەبەستەش، ڕاستەوخۆ داوای لە ڕێکخەری نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێم کردووە دەمودەست گوهدار ئازاد بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...