هه‌واڵ

نەوتەکەی عێراق لە شاری سلێمانی دابەش ناکرێت

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابینکراوە، تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دەکات و لەناو شاری سلێمانی دابەش ناکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە بڵاوکردەوە، کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە بنێردرێت بریتییە لە تەنیا ٢١ ملیۆن لیتر بۆ تەواوی سنورەکانی پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان، ئەمەش تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دەکات و بەو هۆیەوە نەوتی دابینکراو لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لەناو شاری سلێمانی دابەش ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە، بە نرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە سنوری مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت لە ناوەندی شاری سلێمانی بەردەوامە.

پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، نەوت بە نرخی ٥٠ هەزار دینار و بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، بەڵام بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە لە عێراقەوە بگات، بەشی هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ناکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...