هه‌واڵ

سەرۆك و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵبژێردران

زێدپرێس

 

لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەرۆک و جێگرەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵبژێردراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی هەڵبژێردراوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و لێژنەی باڵای هەڵبژاردنی ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور لە باڵاخانەی ژوور ئەنجامدرا، لەم کۆبوونەوەیە سەرۆکی ژوور، جێگرانی سەرۆکی ژوور و نوێنەرانی ژووری بازرگانی هەولێر لە یەکێتی ژوورەکان دیاریکرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:

یەکەم: بۆ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر تەنیا یەك کاندید هەبوو، گەیلان سەعید عەزیز لە کۆی ١٣ دەنگ، ١١ دەنگی هێنا لەگەڵ ٢ دەنگی بەتاڵ. بەم شێوەیە گەیلان سەعید عەزیز بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵبژێردرا.

دووەم: بۆ جێگرانی سەرۆکی ژوور دوو کاندید هەبوو، کامەران سەڵاح سەعید باجگر لە کۆی ١٣ دەنگ، ١٣ دەنگی هێنا و مەعروف عەزیز خان هەرکی لە کۆی ١٣ دەنگ، ١٣ دەنگی هێنا. بەم شێوەیە هەردووکیان بە جێگرانی سەرۆکی ژوور هەڵبژێردران.

سێیەم: بۆ نوێنەری یەکێتی ژوورەکان چوار کاندید هەبوو، لاوەند جەمال مستەفا مەموندی لە کۆی ١٣ دەنگ، ٨ دەنگی بەدەستهێنا (بە نوێنەری ژوور لە یەکێتی ژوورەکان هەڵبژێردرا)، ئیسماعیل سەعید حاجی سورچی لە کۆی ١٣ دەنگ، ٨ دەنگی بەدەستهێنا (بە نوێنەری ژوور لە یەکێتی ژوورەکان هەڵبژێردرا)،

فەیسەڵ محەممەد ڕەسول گەردی لە کۆی ١٣ دەنگ، ٦ دەنگی بەدەستهێنا و خەلیل عەبۆ میرزا گۆران لە کۆی ١٣ دەنگ، ٤ دەنگی بەدەستهێنا.

ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەڕێوەچوو، دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە و کۆتایی هاتنی کارەکانی لێژنەی باڵای تانەکان، ئەم ناوانەی خوارەوە بە ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی هەڵبژێردران:

 

1- گەیلان سەعید عەزیز

2- سالار سەڵاح خۆشناو

3- شیرین یەحیا خەلیل

4- مەعروف عەزیزخان هەرکی

5- کامەران سەڵاح سەعید باجگر

6- خەلیل عەبۆ میرزا گۆران

7- فەیسەڵ محەممەد رەسول گەردی

8- لاوەند جەمال مستەفا مەموندی

9- ئیسماعیل سەعید حاجی سورچی

10- ئیبراهیم محەممەد ئاغا گەردی

11- رەشید مستەفا میرخان

12- کامەران محەممەد ساڵح

13- رزگار عومەر قادر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...