١٢ فرۆشگە لە قوتابخانەکانی هەولێر داخران
زێدپرێس
ئەمڕۆ دووشەم ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەلایەن بەشی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، کە بەردەوام فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی بەسەر دەکرێنەوە، بڕیاری داخستنی ١٢ فرۆشگای دیکە لە قوتابخانەکانی هەولێر دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەدواداچوونی مەیدانی تیمەکانیان، فرۆشگەکانی ئەو قوتابخانانەی کە پابەند بوون بە پاک ڕاگرتن و خواردنی ماوە بەسەرنەچوو و هەڵواسینی نرخ لەسەر شتومەکەکان دەستخۆشیان لێکرا و بەشێکیش لەو قوتابخانانەی لە حکومی و ناحکومی بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان و خواردنی ماوە بەسەرچوو و پاک ڕانەگرتنی فرۆشگاکان و ئاگادارنەکردنەوە و بەکرێ وەرگرتنیان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر داخران.
فرۆشگای ئەو قوتابخانانەی کە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان داخران ئەمانەن:
١- قوتابخانەی مەولەوی
٢- ئامادەیی زەهڕای کچان
٣- قوتابخانەی جمهوری بنەڕەتی
٤- ئامادەیی کوردستانی کوڕان
٥- قوتابخانەی بابانی بنەڕەتی
٦- قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی
٧- ئامادەیی داناسی کوڕان
٨- ئامادەیی ئاڵای کچان
٩- قوتابخانەی ساوێنی بنەڕەتی
١٠- ئامادەیی سازانی کچان
١١- قوتابخانەی ڕەهای بنەڕەتی
١٢- ئامادەیی ژیاری ناحکومی