هه‌واڵ

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

زێدپرێس

 

دژەتیرۆری کوردستان تێکشکان و خستنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان/پارتی، ئەمشەو چوارشەم ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کاتژمێر: ٨:٥٨ خوولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خراوەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە، “لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...