هه‌واڵ

دوو هەزار و ٤٨٢ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر گیراون

زێدپرێس

 

ساڵی ڕابردوو، دوو هەزار و ٤٨٢ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و ٤٨٢ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون.

ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیرکراو بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستاندا، زۆر زیاتر دەبێت، کاتێک ژمارەی دەستگیرکراوانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی دەخرێتەپاڵ

هەر بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا، دەست بەسەر دوو هەزار و ٣٤٣ کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن و لگزس، شەش هەزار و ٢٣٦ شیت حەبی سڕکەری پزیشکی و ٤٨٢ کیلۆ و ١٢٦ گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری دیکەدا گیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...