هه‌واڵ

سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنران

زێدپرێس

 

سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون خرانە خوارەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی دژەتیرۆری کوردستان/پارتی، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

ئەو هێرشە درۆنییە لەکاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی مووشەکی کردە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...