ههواڵ
نزیکەی ٢٠ ھەزار تۆن کەلوپەل لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل گەڕێندراونەتەوە
زێدپرێس
ساڵی ڕابردوو لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل نزیکەی ٢٠ ھەزار تۆن کەلوپەل بەهۆی نەشیاوێتییەوە گەڕێندراونەتەوە یان لەناوبردراون.
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ڕایگەیاند، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ئەو ساڵە، ١٩ ھەزار و ٨٩٧ تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لێژنە پەیوەندیدارەکان پەسەند نەکران و زۆرینەی گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێی هاوردەکراوە و بەشێکی دیکەش لەناوبردراون، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کەرەستە و کەلوپەلەکان لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەگونجاون.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، زۆرینەی کەلوپەلەکانیش کۆزماتیک، خواردن، خواردنەوە، کەرەستەی ڤێتێرنەری، بیناسازی و چەندین کەرەستەی دیکە بوون.